باشترین شیر بۆ منداڵ، شیری دایکە، ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە منداڵەکانیان دەدەن، هەندێک کات گرفتی کەمیی شیریان هەیە کە منداڵەکەیان تێری پێ ناخوات، هەر بۆیە ئەو دایکانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکانیان، دەتوانن ئەم خۆراکانە بخۆن بۆ ئەوەی شیریان زیاد بێت.
=KTML_Bold=سپێناخ:=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە ئاسن، وزە بە جەستە دەدات و شیری دایک زیاد دەکات، بەسوودە بۆ ئەو خانمانەی ئاسنیان کەمە.
=KTML_Bold=ڕازیانە:=KTML_End=
ڕازیانە و تۆوەکەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم، ترشی فۆلیک، ڤیتامین C و ڤیتامین B6ی تێدایە.
=KTML_Bold=کولەکەی شیرین:=KTML_End=
کولەکە یارمەتیی خانمانی شیردەر دەدات کە شیریان زۆربێت و جەستەیان شێداربێتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە زینک، مەگنسیۆم، ئاسن، کالسیۆم، ڤیتامین A و K.
=KTML_Bold=بندوق:=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی سیراتۆنینی تێدایە، ڕێژەی شیری دایکان زیاد دەکات.
=KTML_Bold=سیر:=KTML_End=
سیستمی بەرگری دایکان بەهێز دەکات و لە نەخۆشی دەیانپارێزێت، ڕێگری دەکات لە کەمبوونەوەی شیر.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= بەهۆی ئەوەی شیری دایک %70ی لە ئاو پێکهاتووە، گرنگە دایکان گرنگیی بە خواردنەوەی ئاو بدەن و نابێت زۆر هەست بە تینویەتی بکەن لە کاتی شیردان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 222 times
Write your comment about this item!