میوەی وشککراو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و خواردنی تەندرووستە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شەکری تێدایە، پێویستە ڕۆژانە لە بڕێکی دیاریکراو زیاتر نەخورێت و بەم ڕێنماییانە دەتوانیت بیخۆیت.
=KTML_Bold=1. دیاریکردنی بڕەکەی=KTML_End=
میوەی وشککراو بڕیکی زۆر لە کالۆری تێدایە، هەر بۆیە دەبێت لە زۆر خواردنی دووربکەویتەوە بۆ ئەوەی کێشت زیاد نەکات، باشتر وایە ڕۆژانە 28 گرام زیاتر نەخۆیت.
=KTML_Bold=2. جێی میوە نەگرێتەوە=KTML_End=
ئەوە ڕاستە کە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینی تێدایە، بەڵام نابێت جێی میوە و سەوزەی فرێش بگرێتەوە، چونکە ڕێژەی ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییەکانیان جیاوازە.
=KTML_Bold=3. ئاو بخۆیتەوە=KTML_End=
پێویستە ئاو زۆر بخۆیتەوە، بەتایبەتیی لە کاتی خواردنی مێوژ یان کشمیش، بۆ ئەوەی تووشی قەبزی نەبیت.
=KTML_Bold=4. جۆرە جیاوازەکانی بخۆ=KTML_End=
باشتر وایە چەند جۆرێکی جیاوازی میوەی وشککراو پێکەوە بخۆیت، بۆ ئەوەی کەڵک لە ڤیتامینە جیاوازەکان وەربگریت.
=KTML_Bold=5. تەندرووستی ددانت لەبیر نەکەیت=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زیاتری شەکر لە میوەی وشککراودا هەیە، پێویستە دوای خواردنی ئاو لە دەمت وەربدەیت یان ددانت بشۆیت، بۆ ئەوەی ددانت کلۆر نەبێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 216 times
Write your comment about this item!