هەوکردنی سییەکان و تووشبوونی بە نەخۆشی حاڵەتێکی باوە، چەندین هۆکاری هەیە، وەکوو بۆماوەیی، ژینگە، شێوازی کارکردن، جگەرەکێشان، سیستمی خۆراکی و شێوازی ژیان، وە چەندین هۆکاری دیکە.
ئەو کەسانەی سییەکانیان نەخۆشە، چەند نیشانەیەکیان تێدا دەردەکەوێت، ماڵپەڕی Times of India نیشانەکانی بڵاوکردووەتەوە، پێویستە لە کاتی هەستپێکردنیان سەردانی پزیشک بکەیت.
1. کۆکەی بەردەوام و درێژخایەن، کە بۆ چەندین هەفتە بەردەوام بێت.
2. هەناسەتەنگی، بەتایبەتیی ئەگەر لەناکاو واتلێبێت لە کاتی ئەنجامدانی چەند چالاکییەک، کە پێشتر گرفتت نەبووە لەگەڵیاندا.
3. ئازاری سنگ، کە زۆر کات پەیوەندی بە سییەکانەوە هەیە، بەتایبەتیی کاتێک هەناسەی قوڵ هەڵدەمژیت.
4. هێنانەوەی خوێن، کە ئەمە نیشانەیەکە هیچ کاتێک نابێت پشتگوێی بخەیت و دەبێت پزیشک ببینیت.
5. پرخەکردن، کە ئەمەشیان هەندێک هۆکاری هەیە و دەکرێت گرفت لە سییەکان یەکێک بێت لە هۆکارەکان. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 125 times
Write your comment about this item!