کاتێک بۆ هەر هەنگاوێکی ژیانت هەوڵ دەدەیت، خەونت هەیە و دەتەوێت پێی بگەیت، گومان لەوەدا نییە ڕێگری درووست دەبێت و کۆسپ دێتە سەر ڕێگەکەت، بەڵام هەندێک کات خۆت هۆکاری درووستبوونی ئەو کۆسپانەیت، هەر بۆیە باشترە لەم سێ هەڵەیە دووربکەویتەوە کە کۆسپن لەسەر ڕێگەی ژیانت.
=KTML_Bold=1. مانەوە لە ڕابردوو=KTML_End=
بەردەوام بیر لە ڕابردوو دەکەیتەوە و هەمیشە ئەو شکستانەت لە یادە کە تووشت بوون، یان هەمیشە خەم لە ڕابردوو دەخۆیت، بە هیچ ئەنجامێک ناگەیت، لەبری ئەوە باشترە سەرنجت لەسەر ئامانجەکانی داهاتووت بێت.
=KTML_Bold=2. دواخستن=KTML_End=
کاتێک ئەرک یان کارێک دێتە بەردەمت، دوایمەخە بۆ کاتێکی دیکە و ڕاستەوخۆ تەواوی بکە، کاتەکانت دابەش بکە و هەوڵی بۆ بدە، چونکە بەردەوام دواخستنی ساردت دەکاتەوە لە ئامانجەکەت.
=KTML_Bold=3. نایاب بوون=KTML_End=
کاتێک هەوڵ دەدەیت هەموو شتێک نایاب و بێ کەموکووڕی بێت، پێویستە بزانیت ئەو شتە مەحاڵە و زوو تووشی بێ هیوایی دەبیت، باشترە لەبری ئەوە باشترین هەوڵی خۆت بدەیت بۆ کارەکەت و ئەوەی دیکەی کە لە توانای تۆدا نییە، خەمی بۆ مەخۆ. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 205 times
Write your comment about this item!