ئەو کەسانەی بەڕاستی متمانەیان بە خۆیان هەیە، پێویستیان بەوە نییە کەسانی دیکە لەبارەی شێوازی ژیانیانەوە بزانن و بەلایانەوە گرنگ نییە، چونکە باوەڕیان بەو ڕێگەیە هەیە کە پێیدا تێدەپەڕن و چاوەڕێ ناکەن کەسانی دیکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات.
=KTML_Bold=هیچ کاتێک ئەم ڕەفتارانە لەو کەسانەدا نییە کە متمانەیان بە خۆیان هەیە.=KTML_End=
1. قسەکردنی نەرێنی لەبارەی خۆیان و کارەکانیان.
2. گرنگییدان بەوەی کەسانی دیکە چییان لەبارەوە دەڵێن چۆن بیریان لێ دەکەنەوە.
3. بەسەربردنی کاتەکانیان بە تەماشاکردنی زنجیرە و فیلمەوە، لە کاتێکدا کاری گرنگیان هەیە ئەنجامیبدەن.
4. پڕکردنەوەی کاتەکانیان بە تەماشاکردنی مۆبایل یان شاشەیەکەوە، لەبری خوێندنەوە و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکییان.
5. بەردەوام بیرکردنەوە لە ڕابردو و بە داخ بوون بۆ ئەو کاتانەی تێپەڕیوون.
6. نیگەرانییەکی زۆر بۆ داهاتوو.
7. گرنگییدان بە کێشە بچووکەکان و پشتگوێخستنی کێشە گەورەکان.
8. بیرکردنەوە لە هەڵەکان، پەشیمانییەکان و شکستەکان.
9. بەسەربردنی کات بە بەراوردکردنی خۆیان بە کەسانی دیکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 245 times
Write your comment about this item!