بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ویسکۆنسین لا کروز، بە گشتی %75ی خەڵکی لە ڕۆژێکدا 0-2 درۆ دەکات، ئەم کەسانەی درۆی سپی، یان درۆ دەکەن لەبارەی ئەو بابەتانەی گرنگ نین و کاریگەریی لەسەر کەسانی دیکە درووست ناکەن.
=KTML_Bold=چەند ڕاستییەک هەیە لەبارەی کەسانی درۆزن، کە ڕەنگە حەز بکەیت بیزانیت.=KTML_End=
1. دوو جۆر درۆزن بوونی هەیە، درۆزنی شارەزا و درۆزنی ئاسایی، ئەو کەسانەی درۆزنی شارەزان، ڕۆژانە بە گشتی پێنج درۆ دەکەن و پێیان وایە باوەڕیان پێکراوە، وە هۆکاری سەرەکی درۆکانیشیان ئەوەیە نهێنییەکانیان بپارێزن و شتێک بشارنەوە.
2. کەسانی درۆزن، بیریان دەچێتەوە درۆیان لەبارەی چییەوە کردووە، تەنیا %10 بۆ 16ی خەڵک بیری دەکەوێتەوە درۆی لەبارەی چییەوە کردووە.
3. وشەی سادە بەکاردەهێنن و وردەکاری نادەن بەو قسەیەی کە دەیکەن، ئەم کەسانە شارەزاترن لە درۆزنی ئاسایی، چونکە درۆزنی ئاسایی وردەکاری زۆر ناپێویست دەدات بۆ ئەوەی وا لە بەرانبەرەکەی بکات باوەڕ بکات.
4. پیاوان درۆزنێکی باشن، بە شێوەیەک دوو هێندەی خانمان شارەزاترن لە درۆکردندا.
5. زۆرینەی خەڵک بە هۆکاری ترس درۆ دەکەن، واتە لە دەرئەنجامی ڕاستییەکان دەترسن هەر بۆیە هەوڵدەدەن درۆ بکەن.
6. ئەگەر بتەوێت کەسێکی درۆزن دەستنیشان بکەیت لە وەڵامی قسەکانی بڵێ بۆچی، چونکە زۆرینەیان ناتوانن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە کاتێک درۆ دەکەن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 187 times
Write your comment about this item!