ناونیشانی بابەت: ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی
بەشی چوارەم
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
حەبی مەنع: یەکێکە لەڕێگا سەرکەوتووەکان ئەگەر بەڕێکوپێکی بەکاربهێنرێت و جگە لە ڕێگری کردنی دووگیانی چەندین سوودی تریشی هەیە لەوانە:
- کەمبوونەوەی ئازار و خوێنی سووڕی مانگانە.
- ڕێککردنەوەی سووڕی مانگانە.
- زیپکە و مووی زیادە کەم دەکاتەوە.
- بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بطانە مهاجرەیان هەیە سوودی دەبێت.
- کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی هێلکەدان و ناوپۆشی منداڵدان.
=KTML_Bold=بەڵام لەم حاڵەتانەی خوارەوە نابێت بەکاربهێنرێت:=KTML_End=
- ئەگەر کێشەی خوێن خەستی هەبێت.
- ئەگەر گرێ یان شێرپەنجەی مەمک هەبێت.
- ئەگەر لە پێشووتر جەڵدەی دڵ یاخود مێشک هەبووبێت.
- ئەو کەسانەی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە.
- تەمەنی سەروی 40 ساڵ بێت.
- شەقیقە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 275 times
Write your comment about this item!