پاڕانەوە
من سەگێکم، سەگێکی دەرگاتم
گەرچی بێ فکر و بێ موبالاتم
گەرچی برسی و فەقیر و بێ هێزم
وا بە هیوا و هومێدی تۆ هاتم
کەسەل و بێ وەڕ و لە پاس کەوتوو
نانی شوانم دەخوارد و هەر لاتم
پیر و بێ کەڵپە مام و لێقەوماو
بۆیە ڕووزەردم و کز و ماتم
لوقمەنانێ لە دەرکی تۆم بدەنێ
وەدەزانم ئەمیری شاماتم
ناهومێدم مەکە لە ڕەحمەتی خۆت
بێنەجێ ئارەزووم و ئاواتم
وا «ئیمامی» دەڵێ: بڕا لە خەمان
شێعر و هۆنراوە و مەقالاتم
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]