تیپی بالەی یانەی پێشمەرگە لە شاری بەغدا و لەنێو هۆڵی شەعبی نێودەوڵەتی دوا مەشقی ئامادەکاری بۆ یارییەکەی لە بەرانبەر یانەی غازی بەسرە ئەنجام دا کە بڕیارە لە کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #06-11-2023# و لە هەمان هۆڵ یاری جامی سوپەری بالەی ئێراق ئەنجام بدات کە لەنێوان هەردوو یانەی خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی خولی نایابی وەرزی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.
پێشمەرگە بۆ ئەو یارییەی بە پێکهاتەی نوێی وەرزی نوێ دەچێتە نێو گۆڕەپان و دەیەوێت دووبارە مێژوو بنووسێتەوە لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراقەوە جامی سوپەر بگێڕێتەوە شاری #سلێمانی#.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 151 times