بە مەبەستی ئامادەکاریان بۆ خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، تیپی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیدا و بە یارییەکی دۆستانە میوانداری لە یانەی دیالی کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #05-11-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە، تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی دیالی کردوو تێیداو دوایی یارییەکی بەهێز دواجار بە گۆڵێکی (ساڵح موتڵەگ)، پێشمەرگەکان توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
جێگەی باسە، تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە ئێستادا 2023 بە شێوەیەکی چڕ مەشق و ئامادەکارییەکانی ئەنجام دەدات و دەیەوێت لەم وەرزە جیاواز بێت و بگاتە ڕیزی یانە نایابەکانی ئێراق .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 195 times
Write your comment about this item!