لە پارێزگای #دھۆک# بەھۆی بارینی بەفرەوە حەوت تیمی ڕاماڵینی بەفر کار دەکەن، بەرپرسێکی ڕێگاوبانی دھۆکیش دەڵێت: تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان و ھەر شوێنێک شەپۆلی بەفر بیگرێتەوە ڕێگاکانی خاوێن دەکرێنەوە.
کەمال محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دھۆک ڕایگەیاند: لە دوێنێ وە #22-12-2023# تیمەکانی ئێمە خەریکی ڕاماڵینی بەفرن لەو ناوچانەی شەپۆلی بەفربارین گرتوویەتییەوە، تیمەکانمان بەردەوامن لەسەر ڕاماڵینی بەفر، بەتایبەتیی لە ھەندێک ناوچەی وەک کانی ماسی بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی سەرزێڕێ بەفرێکی زۆر باریوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تیمەکانمان بەردەوام لەسەر ڕێگاکە بوونە.
بەرپرسی نوژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دھۆک دەشڵێت: ڕێگاکانی ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک بە تەواوەتی لە بەفر پاککراونەتەوە و ئێستا ھاتوچۆی ھاووڵاتییان و بارزگانی لە ھەموو پارێزگای دھۆک ئاساییە.
کەمال محەمەد ڕوونیکردەوە: بەڕێوەبەرایەتییەکەمان حەوت تیمی ڕامالینی بەفری پێکھێناوە و بەسەر ئەو ناوچانەیدا دابەشکردوون بەفریان تێدا دەبارێت، لەھەر شوێنێکیش ئاستەنگی ھاتوچۆ درووست ببێت یانیش شەپۆلی بەفر بیگرێتەوە تیمەکانمان بە ئامێری سەردەمیانەوە دەگەنە شوێنەکە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 240 times
Write your comment about this item!