بە بینینی ئاستی یاریزانە لاوەکان سەرسام دەبیت، هەمیشە بە هەگبەی پڕەوە لە یاریگەکان دەگەڕانەوە و خاڵی یارییەکانیان بەدەست دەهێنا، ئەو تیمەی توانی بە بێ شکست و بە سەرکەوتنەکانی قۆناغە سەختەکانی خولی پلە یەکی لاوانی یانەکانی ئێراق ببڕێت و بگاتە ڕیزی یانە نایابەکان و جامی دووەمی هەمان خولی لە یاریگەی تاجی شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراقەوە هاوسەفەر لەگەڵ حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و (م. شێرزاد محەمەد حەسەنی سکرتێر و م. ئیبراهیم قاسمی ڕاوێژکاری سەرۆکی یانە) گەڕاندەوە شاری #سلێمانی# و ئاهەنگی سەرکەوتنیان بۆ گێڕا.
ئاست بەرزی یاریزانەکانی تیمی لاوان وەک هەمیشە بووە جێگەی سەرنجی تیمی ڕاهێنەرانی پێشکەوتوان و لە دوایی ئەو دەست کەوتەشیان پاڵپشت بە هەڵسەنگاندنی ئاستەکان هەریەک لە یاریزانان
(بینەر ڕزگار، پەیوەست عومەر، بەشار کەمار، هێڤار ئەمین، محەمەد عوسمان، ڕێڤان قاسم، هۆزیار جەبار، خۆژی شکور و ئەحسەن سەعید) بە فەرمی بانگێشتی تیمی پێشکەوتوانی یانەی پێشمەرگە کران تا لە خولی نایاب بە بەرگی پێشمەرگەوە، پێشمەرگە ئاسا جەنگاوەری نێو یاریگەکان بن و یەک دەست و وەک دەستە برا بگەنە ڕیزی یانەکان بەشداری خولی پیشەگەرانی ئێراق بۆ وەرزی داهاتوو.
سەبارەت بە بانگێشت کردنی یاریزانانی تیمی لاوان و سەرکەوتنیان بۆ ئاستی پێشکەوتوان وسام محەمەدی سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ سایتی پێشمەرگە سپۆرت وتی، پلانی داهاتوومان جیاواز دەبێت و کار لەسەر پێگەیاندنی زیاتری یاریزانانی تازەپێگەیشتوو لاو دەکەین و لێرەشەوە ڕای دەگەیەنین کە دەرگای یانەکەمان واڵایە بۆ ناو تۆمار کردن و بانگێشت کردنی یاریزانی نوێ و تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان تا بە خەون و ئامانجی خۆیان بگەیەنین و بە بەرگی پێشمەرگەوە لە یاریگەکان بەرگری لەو دەستکەوتانەمان بکەین کە بەدەستمان هێناوە.
هەروەک ناوبراو وتی، لە ئێستادا 2023 جگە لە تیمی یەکەمی
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 180 times
Write your comment about this item!