یەکێتی پاسکیل سواری کوردستان بە هاوکاری لقی یەکێتییەکە لە شاری #هەولێر# و لەسەر شەقامی شێخ توراس، قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی پاسکیل سواری کچانی یانەکانی کوردستانی بەڕێوە برد.
لەو پاڵەوانێتییەدا و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووانی کچان کە ماوەکەی 25 کم بوو، کچانی پێشمەرگە توانیان لەسەر ئاستی تیم و تاک نازناوەکانیان بەدەست بهێنن و جامی یەکەمیان هێنایەوە شاری #سلێمانی# و یانەی پێشمەرگە.
سەبارەت بە ئەنجامەکانیان، سیروان سامی ئەحمەد ڕاهێنەری تیمی پاسکیل سواری یانەی پێشمەرگە و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە خۆشبەختانە کچانی پێشمەرگەی شاری هەڵمەت و قوربانی توانیان دووبارە نازناوەکان بچننەوە و جامەکان بگەڕێنەوە شاری سلێمانی، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لەسەر ئاستی تیم و تاک پلەکانی یەکەمیان لەدەست نەداوە و کچانیان پاڵەوان بوون.
هەروەک ئاماژەی پێدا کە ئەم تیمە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و جیهان توانیویانە بەشداری بکەن و ڕکابەربن و چەندان میدالیایان بەدەست هێناوە، سیروان وتی بەهۆی ئاست بەرزیان هەردوو کیژە یاریزان (زەهرا و سۆزی) لەپاڵەوانێتی ئاسیا ڕکابەر بوون و هەرچی لەپاڵەوانێتی پاسکیل سواری وڵاتی ئیتاڵیایە دووبارە سۆزی وەک یاریزانێکی ئاست بەرز بەشداری کردووە.
لە درێژەی وتەکانی بۆ پێشمەرگە سپۆرت ئەو ڕاهێنەرە پڕ دەست کەوت و خاوەن ئەنجامە ئاماژەی بەوەکرد کە لە تازەترین ئەنجامی دەرەکیان کیژە یاریزانانی تیمەکەمان (لەنیا و لاڤە) لەپاڵەوانێتی عەرەبی کە لە وڵاتی سعودیە ئەنجام درا پلەکانی دووەم و چوارەمیان بۆ هەڵبژاردەی ئێراق بەدەست هێناوە.
دواجار ڕاهێنەری تیمەکەی یانەی پێشمەرگە داواکار بوو کە پاڵپشتی تەواو لە کچە یاریزانانیان بکرێت تا دووبارە لەپاڵەوانێتییەکانی ساڵانی داهاتوودا و لەسەر ئاستی ئێراق و وڵاتانی دەرەوەش ئەنجامەکان بەدەست بهێننەوە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 269 times
Write your comment about this item!