دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی کچانی یانەکانی ئێراق و گەیشتنی چەندین یاریزانی تیمەکەیان، تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق، یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق قەڵغانی شکۆ و پێشکەوتنی چالاکییەکانی خۆی بۆ ساڵی 2023 پێشکەش بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #07-01-2024# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەلایەن نزار ئەکرەم سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە قەڵغانی یەکێتی ناوبراو گەڕێندرایەوە یانە و بە ئامادەبوونی هەریەک لە م.#شێرزاد محەمەد حەسەن# سکرتێر و #وسام محەمەد بازگ#، هەردوو خاتوو #کەلسوم محەمەد# سندوس عەدوان قەڵغانی یەکێتییەکە پێشکەش بە حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کرا.
لەو دیدارە وەرزشییە مێژووییەدا و سەرەتا (نزار ئەکرەم) کە ماوەی 20 ساڵە وەک یاریزان و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار خزمەت بە ناوی پێشمەرگە دەکات وتی، ئێمە وەک کچانی یانەی پێشمەرگە بە شکۆوە توانیمان قەڵغانی شکۆ و پێشکەوتن بەدەست بهێنین و بیگێڕینەوە یانەی پێشمەرگە کە مێژووی سەروەرییەکانی درەوشاوەیە لە گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق دا.
دواتر حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وتی، پیرۆزبایی لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکەمان دەکەم و بە شکۆوە لە ئەنجامەکانیان دەڕوانین هەروەک چۆن ئەو قەڵغانی شکۆمەندیەیان لە ئێراق دا بەدەست هێناوە و پاڵپشتی یانەشی بۆ دووپاتکردنەوە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 261 times
Write your comment about this item!