=KTML_Bold=بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ یەکێتی قوتابیانی کوردستان سڵاوتان لێ بێت=KTML_End=
بە بۆنەی بەستنی چواردەهەمین کۆنگرەتانەوە وێرای گەرمترین پیرۆزبایم لە قوتابیانی کوردستان بە گشتی و یەکە یەکەی ئەندامانی کۆنگرە، داوای سەرکەوتنی کۆنگرەتان بۆ دەکەم بەو هیوایەی بڕیارو ڕاسپاردەکەتانتان وەڵامدانەوەی خواستی قۆناغ و سەردەمی ئەمڕۆی بزاڤی قوتابیانی کوردستان بێت، یەکێتییەکەتان بە درێژایی نزیک لە شەست ساڵی تەمەنییەوە خەبات و تێکۆشانێکی بەرچاوی هەبووە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بە گشتی بزاڤی قوتابیانی کوردستان بە تایبەتی، ڕێگایەکی سەخت و دژواری بڕیوەو قوربانییەکی زۆریشی لە قۆناغە جیاجیاکاندا داوەو لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پیشەیی و نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا، بەرتەقای ئەو قوربانیانەشی دەستکەوتێکی زۆر و گرنگ و پڕ بەهای بۆ گەل و قوتابیانی کوردستان هەبووە لەمەو دوا چاوەڕێی دەستکەوتی زیاترتان لێ دەکرێت، بێگومان بەستنی کۆنگرە پرۆسەیەکە بۆ پێداچوونەوە بەکارو کارنامەی هەر ڕێکخراوێک لە نێوان دوو قۆناغ و هەڵسەنگاندنیان، بۆ ڕێکخراوەکەی ئێوەی ئازیزیش نوێ بوونەوەیەکە، هیوادارم هەڵسەنگاندنتان بابەتیانە ئەنجام بدەن و بەدیدێکی کراوەو بە جورئەتەوە پەنجەبخەنە سەر خاڵە لاوازەکان و کەموکوڕییەکانی دەستنیشان بکەن بەمەبەستی گۆڕینیان بۆ خاڵی بەهێزو نەهێلانی کەموکوڕییەکان لە قوناغی نوێتاندا لە پێناو گێرانی ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە خەباتی ئەمڕۆمان کە پەرەدانە بە ڕەوتی دیموکراتییەت و پاراستنی دەستکەوتەکانی لە لایەک و خزمەتکردنی توێژی قوتابیان و پێشخستنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە بە ئاراستەیەکی ڕوو لە هەورازو سەردەمیانە لە لایەکی دیکەوە.
هیوادارم کۆنگرەتان لە کەشوهەوایەکی ئازاددا بەڕێوەبچێت لە هەڵبژاردنێکی تەواو ئازاددا نوێنەرانی خۆتان بۆ سەرکردایەتی کردنی ڕێکخراوەکەتان بۆ قۆناغی داهاتوو هەڵبژێرن، سەرکردایەتییەک جێی متمانەی ئێوەی خۆشەویست بێت لە توانای گرتنەئەستۆی کارو ئەرک و بەرپرسیارێتی یەکێتییەکەتان و بە جێ گەیاندنی کارنامەی نوێتان بێت کە پێویستە ئەم کۆنگرەیەتان بکەنە وێزگەیەکی نوێ لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی کارکردنی ئەوتۆ لە ڕێکخراوەیی کە هاوئاست بێت لەگەڵ پێشکەوتنی هەمەلایەنەی سەردەمی ئەمڕۆمان.
دووبارە سەرکەوتوو بێت کۆنگرەکەتان. [1]
#مەسعود بارزانی#
#03-11-2012#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 59 times
Write your comment about this item!