کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە #هەولێر#، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر دەڵێت: بەتوندی ئیدانەی هێرشە پڕ توندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین.
کونسوڵخانەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند: ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی ئێراق لەلایەن ئێرانەوە دەکەین، وە لە بەرانبەر ئەو هەموو هەواڵە نادرووستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕوونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە #15-01-2024# دا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانیان بەرنەکەوتوون. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 245 times
Write your comment about this item!