=KTML_Bold=برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ حزبی شیوعی کوردستان=KTML_End=
بەڕێز کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی #حزبی شیوعی کوردستان#.
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی.
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن بۆ بەدیهاتنی مافەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان.
حزبى شیوعى کوردستان، بەدرێژایی تەمەنی خەباتی چەندین ساڵەی ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە بەرگریکردن لە داخوازی و مافەکانی گەلەکەمان و پتەوکردنی بنەماکانی ئازدی و دیموکراسی.
بەو بۆنەیەوە وێرای بەرز نرخاندنی خەباتی حزبە تێکۆشەرەکەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوامی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر لە پێشکەوتن دابن. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#31-03-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=