ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە #22-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بازرانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشى لە بەڕێز #نەوزاد هادى# کرد بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو سۆزان هادى مەولوودى خوشکیان و وێڕاى دەربڕینى هاوخەمى، هیواى خواست خواى مەزن گیانى بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى دڵنەوایى بە خانەوادە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
لاى خۆیەوە بەڕێز نەوزاد هادى سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانەوادەکەیانى بۆ پەیوەندى و هاوبەشیى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 269 times
Write your comment about this item!