ئەندامێکی پەڕڵەمانی ئێراق لە فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وتی: کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ ھەڵبژارنی سەرۆکی پەڕڵەمان بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دواخرا.
خالید ڕێکانی، ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەمڕۆ #27-01-2024# پەڕڵەمانی ئێراق کۆبووەوە، بڕیاربوو سەرۆکی تازەی پەڕڵەمانی ئێراق ھەڵبژێرن، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی.
خالید ڕێکانی وتیشی: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە #29-01-2024# دادگا کۆببێتەوە و بڕیاربدات کە کۆبوونەوەی ڕابردوو یاسایی بووە و درووستە کۆبوونەوەکە تەواوبکرێت و سەرۆکی تازەی پەڕڵەمان ھەڵبژێرن یاخود یاسایی نییە و پێویستە دەرگا بۆ کاندیدی نوێ بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمان، بۆیە کاتێک دادگا ئەو بڕیارەی دا ئەو کات ڕۆژێک دیار دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 132 times
Write your comment about this item!