جەولەی یەکەمی جامی یانەکانی ئێراق لەژێر چاودێری یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق و بەسەرپەرشتی لیژنەی پێشبڕکێکان لەو یەکێتییە بەڕێوەچوو، تێیدا و لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی، کوڕانی پێشمەرگە میوانداریان لە یانەی سەناعات کارەبا کرد.
ئەو یارییە کە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #27-01-2024# لەسەر یاریگەی فەرماندەیی یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو پێشمەرگەکان توانیان سەرکەوتنی تێیدا مسۆگەر بکەن پاش ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام سەناعات کارەبا یان توشی شکست کرد.
یاری نێوان هەردوو تیم لە کەشێکی زستانەی پڕ باران بەڕێوەچوو لە گێمی یەکەم و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز و بەهێزی هێڵی بەرگری تیمەکان دواجار بە بێ گۆڵ یاریگەیان جێهێشت.
وەک هەمیشە گێمی دووەم بۆ کوڕانی پێشمەرگە جیاواز بوو کە توانیان فشارەکانیان بۆ سەر تۆڕی گۆڵی یانەی میوان چڕ بکەنەوە و تا بە هەڵەی یاریزان محەمەد کەریم لە یانەی سەناعات کارەبا، کوڕانی پێشمەرگە بوونە خاوەن گۆڵی یەکەم و تاکە گۆڵی یاری نێوان یانەکانی سەوز پۆشەکان و سەناعات کارەبایی میوانیان .
بەو سەرکەوتنەشیان تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە توانیان بگەنە قۆناغی دووەمی جامی یانەکانی ئێراق.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 159 times
Write your comment about this item!