لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق جەولەی دووەمی قۆناغی دووەم چوار یاری بەهێز بەڕێوەچوون.
لەنێو هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و لە یاری لوتکەی دێربی کوردستان لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق، هەردوو تیمی تۆپی بالەی یانەکانی پێشمەرگە و #هەولێر# ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
لەو یارییەدا کە کاتژمێرێک و 50 خولەکی خایاند، تێیدا و کوڕانی پێشمەرگە پاڵپشت بە چەپڵە ڕێزانی هاندەرانیان کە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ پاڵپشتی تیمەکەیان هاتبوونە نێو هۆڵەکە، توانیان بە ئەنجامێکی گرنگ سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
لە سێتی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانانی هەولێر وەک هەمیشە پێشەنگی خاڵەکانیان وەرگرت و توانیان بە ئەنجامی 17 -25 خاڵ براوەبن.
ئەمە و لە سێتی دووەم (عەلی تەها)ی کاپتنی تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە و هاوڕێکانی هاتنەوە سەر ڕێچکەی یاریکردن و ململانێی بەهێزی یانەی میوانیان و بە ئەنجامی 25 -22 خاڵ سەرکەوتنیان بۆ خۆیان یەکلاکردەوە، پاش ئەو سێتە و لە سێتی سێیەم و بەهۆی زیاتر هاندانی هەوادارانیان و پاڵپشتی لە تیمەکەی کوردستان، پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 25 -21 خاڵ ڕکابەرەکەیان تووشی شکست کرد.
هەرچی لە سێتی چوارەم و دوا سێتی یارییەکە بوو کوڕانی سەوز پۆشی شاری بیرمەندوو ڕۆشنبیران یەکلایەنە و بە ئەنجامی 25 -18 خاڵ سەرکەوتنیان بۆ خۆیان یەکلاکردەوە و بەو ئەنجامەش پێشمەرگە توانی بە ئەنجامی 3 -1 سێت بردنەوە مسۆگەر بکات و 3 خاڵی گرنگی ئەو یارییەشی بردەوە.
هەر لە ئەنجامی یارییەکانی جەولەی دووەمی قۆناغی دووەم:
مەسافی شیمال -نەینەوا 3-2
غاز جنوب × سمود 3-0
بەحری × حەبانیە 3-0
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 154 times
Write your comment about this item!