تابلۆیەکی نابینا
چەند ڕۆژێک ڕاو دەنێم،
چەند تاریکییەک پاڵدەخەم،
چەند شەوێک بەدیوارا هەڵدەواسم،
بەردەبمە پەنجەکانم دەقیقەیان
لێدەقرتێنم..
تۆوی توڕە بوون لە لەچک و کراسەکانما
درێژ دەکەم..
پێڵاوەکانم فێر دەکەم پێک پێک،
ڕێگەی کوێر هەڵدەن..
بەرەبەیان بە تۆپەڵێک کەڵەشێر،
دەنوقێنم..
پووش و پەڵاشی دەنگم،
لەقاپێک بادا تەسکدەکەم..
مێزی نان خواردن،
کلۆمدەدەم..
هەموو ئەمانە تابلۆیەکن،
چوار چێوەیان فیراقی تۆ و
منیش ڕەنگێکم نابینا!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 104 times
Write your comment about this item!