مۆزەخانەی نگڵ، لە مۆزەخانە گرنگ و هاوچەرخەکانی ڕۆژهەڵاتی #کوردستان#ە، کە لە دوو بەشی قورئان و ئەنترۆپۆلۆژی پێکدێت، واتا لەم مۆزەخانەیە بەشێک تایبەت کراوە بە دانان و پیشاندانی چەندین دەستنووسی قورئانی پیرۆز، کە گرنگیی تایبەتیان هەیە، بەشێکی دیکەی مۆزەخانەکە تایبەت کراوە بۆ نمایشکردنی کەلوپەلی کۆن و ڕەسەنی کوردەواری.
سەرجەم کەلوپەلەکانی ئەو مۆزەخانەیە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە، وەک دیاری بەخشراون بە مۆزەخانەکە، کە سەرجەم کەرەستەی بژێوی و کولتووریی ناوچەکە لە 50 بۆ 200 ساڵ بەر لە ئێستا لەخۆ دەگرێت.
مۆزەخانەی نگڵ دەکەوێتە ناو حەوشەی سەرەکیی مزگەوتی نگڵ. گوندی نگڵ بەدووریی 65کم لە شاری #سنە#، لەسەر ڕێگای #سنە-مەریوان# هەڵکەوتووە.
ئامادەکردنی بابەت: #سەوسەن سنەیی#. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 112 times
Write your comment about this item!