ناو: ئیبراهیم
نازناو: ئیبراهیم ئیبراهیم میراودەلی
ناوی باوک: ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: سێپێچکە
$ژیاننامە$
ئیبراهیم کوڕی ئیبراهیم کوڕی سلێمان کوڕی حسێن کوڕی حەمە ئاغای گەورە و عەشیرەتی میراودەلە، لە ڕێکەوتی 1949 لە یەکێک لە هەوارەکانی کوێستانی (سێپێچکە) سێ مانگ دوای کۆچی دوایی باوکی لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا لەگەڵ دایکی چووەتە گوندی نوورەدین لای فەقێ سلێمان خوێندوویەتی و نیوەی قورئانی لەبەرکردووە، دواتر لە ناودەشت، لای مەلا قادر قورئانی تەواوکردووە. لە ساڵی 1958 لە دوای کردنەوەی قوتابخانە لە گوندی نوورەدین لەوێ دەستی بە خوێندن کردووە، تا پۆلی چواری سەرەتایی لەوێ خوێندووە. لە ساڵی 1969دا بوو بە پێشمەرگە. کەسێکی خوێندەوار بووە و ئارەزووی لە خوێندنەوە هەبووە.
یەک بەرهەمی چاپکراوی هەیە بەناوی (چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی میراودەلی #پشدەر#، چاپخانەی بەدرخان، سلێمانی، 2003). [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 241 times
Write your comment about this item!