ناونیشانی بابەت: تاپ بلۆک TAP block چییە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
تاپ بلۆک تەکنیکێکی نوێیە بەکاردەهێنرێت بۆ کەم کردنەوەی ئازاری دوای نەشتەرگەری بۆ نموونە نەشتەرگەری منداڵبوون، کە بریتییە لە بلۆککردنی هەستەوەرەکانی ناوچەی سک، لەژێر ئامێری سۆناردا ئەنجام ئەدرێت و وادەکات نەخۆشەکە هەست بە ئازاری دوای نەشتەرگەرییەکە نەکات.
=KTML_Bold=بەگشتی بۆ ئەم نەشتەرگەرییانە بەکاردەهێنرێت:=KTML_End=
1-نەشتەرگەری منداڵبوون.
2-نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان.
3-نەشتەرگەری ڕیخۆڵە.
4-نەشتەرگەری ڕیخۆڵە کوێرە.
5-نەشتەرگەری لابردنی زراو.
بەکارهێنانی تاپ بلۆک وادەکات کەمتر پێویستمان بە بەکارهێنانی دەرزی یان دەرمانی ئازارشکێن بێت دوای نەشتەرگەری و بەمەش نەخۆشەکە کەمتر تووشی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە دەبێت.
-کاریگەریی بلۆک کردنی ئازاری نەشتەرگەرییەکە بۆ ماوەی 24 بۆ 36 کاتژمێر دەمێنێتەوە.
نەخۆشەکە دەتوانێت زووتر هەستێتەوە و دەستبکاتەوە بە جوڵە و باشتر ئاگاداری کۆرپەکەی بێت.
ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم تەکنیکە نزیکە لە 80%، واتە مەرج نییە بۆهەموو نەخۆشێک هەمان کاریگەریی هەبێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 193 times
Write your comment about this item!