ناونیشانی بابەت: ئایا ئەکرێت لەگەڵ نەشتەرگەری منداڵبوون نەشتەرگەری جوانکاری ورگ یان نەشتەرگەری جوانکاری ناو لەش بکرێت؟!
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
لەکاتی دووگیانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەسەر جەستەی خانماندا دێت بۆیە لەڕووی زانستییەوە درووست نییە ئەم نەشتەرگەرییانە بە یەکەوە ئەنجام بدرێن لەبەر ئەوەی دەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکە وەکوو ئەوە نابێت کە چاوەڕوانکراوە و ئەگەری تووشبوون بە دەرهاویشتە خراپەکانی دوای نەشتەرگەری زۆر زیاترە بۆ نموونە:
1-هەوکردنی برینی نەشتەرگەرییەکە.
2-هەڵوەشاندنەوەی شوێنی برینەکە.
3-مانەوەی پێستی زیادە دوای نەشتەرگەرییەکەش.
4-وەرگرتنی بەنجێکی زۆرتر و کاریگەرییە لاوەکییەکانی.
5-ئەگەری زیاتر بۆ تووشبوون بەخوێنبەربوون.
بۆیە باشتر وایە لەگەڵ نەشتەرگەری منداڵبوون هیچ کام لەم نەشتەرگەری جوانکارییانە ئەنجام نەدرێن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 154 times
Write your comment about this item!