بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیى دیارى #هەڵەبجە#، خوالێخۆشبوو حاجی محەممەد بامۆکی، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو #حاجی محەمەدی بامۆکی#، کەسایەتیى دیارى هەڵەبجە، پرسە و سەرەخۆشى لە خێزان و کەسوکارى بەڕێزیان دەکەم، هاوخەمیانم. لە خواى مەزن هیواخوازم گیانى بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#22-03-2024#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 122 times
Write your comment about this item!