ناونیشانی بابەت: ئەو شتانەی پێویستە خانمان بیکەن دوای منداڵبوونی سرووشتی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
-ئەگەر تەقەڵ یان برینت هەبوو پێویستە بە پاکی ڕایبگریت بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن نەبێت و لەگەڵ ئەمەشدا لەوانەیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئازاری هەبێت دەتوانیت سەهۆڵ بەکاربهێنیت لە سەرەتادا بۆ کەم کردنەوەی ئازار و هەڵاوسان و دەرمانی ئازارشکێن بەپێی پێویست.
-پێویستە بڕێکی زۆر لە سەوزە و شلەمەنی و ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی قەبز نەبیت و لە حاڵەتی پێویست ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە بۆ ئەوەی دەرمانی بۆ بەکاربهێنیت.
-قوورسایی هەڵمەگرە.
-دووربکەوە لەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەپێوە بوەستیت جەستەت پێویستی بە پشوودانە.
-هەرگیز لایەنی دەروونیت و نیشانەکانی خەمۆکی پاش منداڵبوون پشتگوێ مەخە و باشتر وایە زووتر چارەسەری بۆ وەربگریت.
-هەر کات ئازارێکی زۆرت هەبوو یان گۆڕانکاری لە شوێن برینەکەت ڕوویدا وەکوو سووربوونەوەی زۆر و هەڵاوسانی زیاتر یان هەستت بە بۆنی ناخۆش کرد سەردانی پزیشکەکەت بکە.
-ئەگەر لە ماوەی دووگیانی یان دوای منداڵبوون تووشی مایەسیری بوویت باشتر وایە کرێمی تایبەت بەم حاڵەتە بەکاربهێنیت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 143 times
Write your comment about this item!