ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەى ئیسکەپەیکەرێکى گەورە لە گەرمیان
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
لە سنوورى گوندێکى #ئیدارەی گەرمیان#، ئێسکەپەیکەرێکى گەورە دۆزرایەوە و شوێنەوارى گەرمیانیش داواکارییەک ئاڕاستەى هاووڵاتییان دەکات.
لە گوندی مەنسوورئەلکان لە شارەدێی ڕزگاری، سەر بە ئیدارەى گەرمیان، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو(20تا28 مانگی ئازار 2024)، ئێسکەپەیکەرێکى گەورە دەرکەتووە و لەلایەن چەند کەسێکەوە لێکۆڵینەوەى لەسەر کراوە.
محەمەد شوێنەوارناس، گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان بە (باسکورد)ى ڕاگەیاند: بابەتەکە ڕاستە و ئەو کارە لەلایەن کەسانێکى دەرەوەى شوێنەوار کراوە، بۆیە زانیاریى پێویستمان نییە و لێیشى نیگەرانین، بەو هۆیەوە نەمانتیوانییەوە لێى بکۆڵینەوە و بزانین ئایا ئێسکى مرۆڤە و هیی چ سەردەمێکه، یان ئێسکى ئاژەڵە؟.
وتیشى: داوا لە هاووڵاتییان و ژینگەدۆستان دەکەین، کاتێک هەر جۆرە شوێنەوارێک لە ناوچەیەک دەدۆزرنەوە، دەستکاریی نەکەن و تێکی نەدەن و لایەنی بەرپرسی لێ ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەى بەزانستى و بەرپرسیارێتییەوە کارەکان و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەین، چونکە هەموو شوێنەوارێک و بە بەردبوویەک موڵکی گشتییە.
سەرچاوە نافەرمییەکان ئەوە ڕەتدەکەنەوه، گوایە ئەو ئێسکەپەیکەرە پاشماوەی داینەسوور، یان ئاژەڵی جیاواز بێت و ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەگەرچی دەبێت تاقیگە مێژووەکەی پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو ئێسکە پاشماوەی فیل بێت و بۆ سەردەمی ساسانییەکان بگەڕێتەوە، چونکە سوپای ساسانی فیلیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەکار هێناوە، بەتایبەت لە دژی عەرەبە موسڵمانەکان لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتابدا.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 195 times
Write your comment about this item!