ناونیشانی بابەت: ئێسکە بەبەردبووەکە دەگەڕێندرێتەوە مۆزەخانەى گەرمیان
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، لە گوندێکى #ئیدارەی گەرمیان# ئێسکێکى بەبەردبووى جۆرە ئاژەڵێک دۆزرایەوە، ئێسکە بەبەردبووەکە گەڕێندرایەوە #مۆزەخانەى گەرمیان# و ڕێوشوێنى پێویستى پاراستن و نمایشکردنى گیرایەبەر.
محەمەد شوێنەوارناس، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوورى گەرمیان بە (باسکورد)ى ڕاگەیاند: دواى دۆزینەوەى ئێسکەپەیکەرى ئاژەڵەکە بۆمان دەرکەوت، کە ئەو کارە لە دەرەوەى شوێنەوارى گەرمیان کراوە، بۆیە لێژنەیەک بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان، سەردانی بەشی جیۆلۆجیی زانکۆى #سلێمانی#مان کرد، کە ئەو کارە لەلایەن ئەوانەوە کرابوو و ئێسکە بەبەردبووەکە بردرابوو.
وتیشى: دواى گفتوگۆکردن، خۆشبەختانە ئێسکە بەبەردبووەکەیان داینەوە و دواتر ئێسکەکانمان بۆ مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان گەڕاندنەوە.
باسى لەوەش کرد: ئێستا ئێسکەکە پێویستی بە چاککردنەوەی پارچەکانی هەیە و دوای چاککردنەوە و بەهێزکردنی پارچەکانی، شوێنێک لەناو مۆزەخانەی گەرمیان بۆ نمایشکردنی دابین دەکرێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران لەنزیکەوە بیبینن.
لەبارەى ئەوەی ئایە ئەو ئێسکە هى چ جۆرە ئاژەڵێکە و بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێتەوە، گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان گوتى: بڕیارە لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت، بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئێسکە بەبەردبووەکە و دواتر ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێن.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 147 times
Write your comment about this item!