بە حەفت ئاوان شورایتەوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەحەفت ئاوان شورایتەوە)، لەشێوەزاری هەولێرێ بە ژمارە حەوت دەوترێت: حەفت و شوشتنەوە و شۆردنەوە دەبێتە شورایتەوە واتە پاککراوەتەوە بەهۆی شوشتنەوە، ئەوە ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ بەراوردکردنی کەسێک بە کەسێکی تر، ئەگەر کەسەکە باشتر بوو لەوەیتر دەوترێت بەخوا باوکم ئەوە لەچاو ئەوەی تر بەحەفت ئاوان شورایتەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 27 times