پرچی سپی لە ماڵی بابی دەهۆنییەوه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پرچی سپی لە ماڵی بابی دەهۆنیەوه)، ئەو کیژانەی کە بە هەر هۆکارێک بێت، مێردی ناکەن و ناچنە ماڵی خۆیان، یان بە ئایین و ئۆین و داواکاری زۆریان بۆ شوو، لەسەر ئەو خووانە مێردی ناکەن یان شوویان دەست ناکەوێت، بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: پرچی سپی لە ماڵی بابی دەهۆنییەوه.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 41 times