درۆیەکت لێی چاوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (درۆیەکت لێی چاوە)، کەسی درۆزن کە هەموو قسەیەکی جێگەی گومانە و کونە درۆیە و درۆ لای ئەو قاتی نییە و بەڕەشکە و خەرار و جواڵان هەیەتی و دەیکات بۆ ئەو جۆرە درۆزنانە کورد دەفەرموێت: درۆیەکت لێی چاوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 64 times