ناونیشانی بابەت: وەرزشکردن لە کاتی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بەپێی توێژینەوەکان ئەو خانمانەی بەر لەدووگیانیش یان لە کاتی دووگیانی وەرزش دەکەن باشتر و ئاسانتر لەگەڵ گۆڕانکارییەکان ڕادێن و تەندرووستترن و لەدایکبوونێکی ئاسانتریان دەبێت . هەروەها مەترسی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی کەم دەکاتەوە و باری دەروونی خانمەکە ئارامتر دەبێت و فشاری دەروونی کەمتر دەبێت لەگەڵ چەندین سوودی تر.
=KTML_Bold=کام جۆر لە وەرزش ڕێگەپێدراوە؟=KTML_End=
-ڕۆشتن بەپێ و پیاسەکردن ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک، ئەگەر کەمتر لە 30 خولەکیش بێت باشترە لەوەی کە هیچ ڕێکردنت نەبێت.
-مەلەکردن.
-لێخوڕینی پاسکیل لە شوێنی سەلامەت.
-بەهیچ جۆرێک لە کەشی زۆر گەرمدا وەرزشی قوورس مەکە و هەمیشە لە کاتی وەرزشکردن بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت دووربێت لە وشک بوونەوە.
-ئەو جۆری وەرزشانەی مەترسی کەوتن یان زەبر بەرکەوتنیان تێدایە باشترە نەکرێن.
=KTML_Bold=بەڵام ئەگەر خانمێک یەکێک لەم حاڵەتانەی هەبێت لەوانەیە وا پێویست بکات وەرزش نەکات لەوانە=KTML_End=
-نەخۆشی دڵ
-ڕەبۆ
-ئەو خانمانەی کێشەی ملی ڕەحم و لەبارچوونی دووبارەبوویان هەیە.
-ئەگەر مەترسی منداڵبوونی پێشوەخت هەبێت.
-ئەگەر وێڵاش لەخوارەوە بێت و خوێنی هەبێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 58 times
Write your comment about this item!