ناونیشانی بابەت: ئازاری ناوچەی حەوز و خوارەوەی سک لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
لە ماوەی دووگیانی بەگشتی و بەتایبەت لە سێیەکی دووەم خانمان جارجار کتوپڕ هەست بە ئازارێکی تیژ لە ناوچەی حەوز یان خوارەوەی سک دەکەن کە لەوانەیە لە یەک لا یان هەردوولای حەوز و خوارەوەی سک هەستی پێ بکەن و ماوەی ئازارەکە چەند خولەکێکی کەم دەخایەنێت، ئەم ئازارە بەهۆی کشانی ئەو بەستەرانەوەیە کە پاڵپشتی منداڵدان دەکەن و گرژ دەبن و خاو ئەبنەوە و لەگەڵ گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان زیاتر کشان ڕوودەدات تیایداندا.
=KTML_Bold=چی دەبێتە هۆی درووست بوونی ئازارەکە ؟=KTML_End=
1-جوڵەی لەناکاو و خێرا ، بۆ نموونە هەڵسان یان دانیشتن بەخێرایی.
2-کۆکە و پژمین.
3-سووڕان لەسەر لایەک بۆ لایەکی تر لە کاتی پاڵکەوتن.
4-قەبزی.
5-پێکەنین یان هەر شتێک کە کتوپڕ پەستانی ناو سک زیاد بکات.
=KTML_Bold=چۆن چارەسەری بکەین؟=KTML_End=
-جوڵە یان هەڵسان و دانیشتن بەهێواشی.
- وەرزشی تایبەت بەئازاری ئەم بەستەرە ئەنجام بدە لەژێر چاودێری کەسی شارەزا.
-پشتێنی تایبەت بەکاتی دووگیانی.
-لە کاتی کۆکە و پژمین باشترە خۆت بچەمێنیتەوە.
-لە حاڵەتی بەردەوام بوونی ئازارەکە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکەکەت بکەیت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 307 times
Write your comment about this item!