ناونیشانی بابەت: پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنێکی نیاندەرتاڵ کە کەللەسەرەکەی لە #ئەشکەوتی شانەدەر# دۆزرایەوە، لەلایەن شوێنەوارناسانی بەریتانیاوە پەردەی لەسەر لادرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسان، تیمێکی شوێنەوارناسانی بەریتانی، ڕوخساری ژنێکی تەمەن 75 هەزار ساڵی نیاندەرتاڵیان نمایش کرد، کە کەللەسەرەکەی لە ئەشکەوتی شانەدەر لە نزیک شاری #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان دۆزرایەوە.
ئەم کەللەسەرە لە ساڵی 2018 دۆزرایەوە و هی ژنێکی تەمەن 40 ساڵەی نیاندەرتاڵە کە لە ژێر بەردێکی گەورەی ستوونی نێژراوە.
لەوانەیە بەشی خوارەوەی ئێسکەپەیکەرەکەی لە ساڵی 1960 لە هەڵکۆڵینە پێشەنگەکانی ڕالف سولکی شوێنەوارناسی ئەمریکی دۆزرابێتەوە، بەڵام بەهۆی کێشە سیاسییەکانی ناوچەکە نزیکەی پێنج دەیەی خایاند تا تیمێک لە زانکۆکانی کامبریج و لیڤەرپوول و جۆن مۆرز بگەڕێنەوە بۆ ئەشکەوتەکە.
شایانی باسە ئەو کەللەسەرەی لە شانەدەر دۆزراوەتەوە باشترین دۆزینەوەی نیاندەرتاڵەکانە لەم سەدەیەدا.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,073 times
Write your comment about this item!