هەر تەقەی سەری دێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەر تەقەی سەری دێ)، جاری وایە کەسێکی نزیکی کەسێک نەخۆشە، بەڵام کەسەکە گوێی پێ نادات و هیچ کاری لێ ناکات و گرنگی پێ نادات یان کەسێک خۆی هەڵدەکێشێت یان هەڕەشە دەکات کەچی ئەوانی دەوروبەری بەهیچی وەرناگرن و بێباکن بۆ ئەو دوو حاڵەتە لە کوردەواریدا وتراوە: هەر تەقەی سەری دێ.[1]
کەسێک لە بابەتێک یان لە کارێک نەزانێت پێی دەڵێن تەقەی سەری دێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5 times