مارداری کەرێ، ڕەنج بەخەسارێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مارداری کەرێ، ڕەنج بەخەسارێ)، کوردەواری وتویەتی: #مازووچنی کون لە پاشۆڵ# یان #ماندی و مردی، ڕەنج بابردی#، ئەو کەسەی مازوو بچنێت و پاشۆڵەکەی کون بێت، هەرچی بکات هەمووی لە کونی پاشۆڵەکەی بەردەبێتەوە و دواتر پاشۆڵی هیچی تێدا نامێنێت، هەندێک مرۆڤیش زۆر ماڵداری دەکەن و خۆیان ماندوو دەکەن، بەڵام بەرهەم و داهاتیان دیار نابێت و نازانرێت ئەوەی کۆی دەکەنەوە چۆن دەڕوات؟ یان ئەوەی کۆی دەکەنەوە کەسێک دەیبات یان دەیخوات و جێگەی هیچ ناگرێتەوە بۆ ئەو شێوەیە لە کوردەواریدا وتراوە: مارداری کەرێ، ڕەنج بەخەسارێ. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 36 times