زستان لۆ یەک ڕۆژی بی زستانی خۆی دەکات
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (زستان لۆ یەک ڕۆژی بی زستانی خۆی دەکات)، لەو ئیدیۆمەدا دەردەکەوێت دەبێت حیساب بۆ وەرزی زستان بکرێت، چونکە زستان یەک ڕۆژی مابێت سارد و سۆڵەی خۆی بەکاردەهێنێت و زیان بەمرۆڤ و بەروبوومەکانی دەگەیەنێت، هەندێکجار نموونەی گیسک و زستان دەهێنرێتەوە، زستان بەگیسکی وتووە: یەک ڕۆژم مابێ لە زستانێ، کلکت ڕەق دەکەم لە بن دارێ.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12 times