لەبەر گورگێ خۆ مەڕداری تەرک ناکرێت
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەبەر گورگێ خۆ مەڕداری تەرک ناکرێت)، ئەوانەی کشتیاری و کاری کشتوکاڵی دەکەن دەڵێن: لەبەر بەرازی زرعات تەرک ناکرێت، ئەوانەی مەڕداریش دەکەن لە ترسی گورگی واز لە بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان ناهێنن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هەر کاسبی و کارێک کۆسپ و تەگەرەیەک هەیە، بەڵام دەبێت مرۆڤ سوور بێت لەسەر کارەکەی بۆیە وتراوە: لەبەر گورگێ خۆ مەڕداری تەرک ناکرێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 113 times
Write your comment about this item!