ژن لە پاش سارەکی، ماین لە پاش مانگەکی مەدحی بکه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ژن لە پاش سارەکی، ماین لە پاش مانگەکی مەدحی بکه)، ساڵێک بەسەر هێنانی ئەو بووکە تێپەڕێت ئینجا خاسییەت و ئەدگار و ڕەوشت و ئاکار و تایبەتمەندی دەزانرێت ئایا شایستەی ستایشە یان لۆمە و گازاندە؟ بۆ وڵاغەبەرزەی وەکوو ماینیش تەنیا بە یەک مانگ شۆڕەسوارەکە تێی دەگات ماینەکی چاک و حدودە یان تەنیا بارگیری لێ دەکەوێتەوە، بۆیە وتراوە: ژن لە پاش سارەکی، ماین لە پاش مانگەکی مەدحی بکه. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 171 times
Write your comment about this item!