چاوەک دوژمنی خۆی نەناسێ لۆ کۆرەبوونێ باشه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (چاوەک دوژمنی خۆی نەناسێ لۆ کۆرەبوونێ باشه)، لە کوردەوارییدا بە کەسێکی کەودەن و گێل و کاڵفام دەوترێت: دۆست و دوژمنی خۆی ناناسێت، لەبەر ئەوەی زۆر بڕوایان بە تۆڵە سەندنەوە هەیە بۆیە ئەو کەسەی دوژمنی خۆی نەناسێت بەڕق و قینەوە پێی دەوترێت: چاوەک دوژمنی خۆی نەناسێ لۆ کۆرەبوونێ باشه.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 39 times