پوشکەی لەچاو خەرکی دەبینی، کاریتەی لە چاوی خۆی نابینی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پوشکەی لەچاو خەرکی دەبینی، کاریتەی لە چاوی خۆی نابینی)، واتە هەندێک کەس عەیب و عاری خەڵکی ئەگەر پوشکەیەکیش بێت دەیبینێت، بەڵام عەیب و عاری خۆی کاریتەش بێت نایبینێت، (کاریتە، نیرگەی خانوو: دارێکی ئەستوورە ڕایەڵی دارەکانی تری دارەڕێی خانوو دەکات).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 28 times