ئەو بارەی لە منە لە هێستریش بی دەتڕی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەو بارەی لە منە لە هێستریش بی دەتڕی)، هەموو وڵاغەبەرزەیەک بەتایبەت لە هەورازەکاندا کە لە کوردستاندا هەزاران هەورازمان بەناوی هەورازی کەرتڕێن هەیە، ئەگەر بارێکی زۆری لێنرا بێت بە تڕین و تەرس کردنەوە سەردەکەوێت، کەسێک باری قوورس و گرانی ژیانی بەملەوە بێت وەکوو ناڕەزایی دەربڕین دەڵێت: ئەو بارەی لە منە لە هێستریش بی دەتڕی. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 28 times