کونە با
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کونە با)، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: #کونە درۆ#، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە دەربەندێکەوە یان گەرییەکەوە بەهۆی جیاوازی پەستانی هەواوە و بەردەوام بایەک هەڵدەکات کوردەواری بەو شوێنانە دەڵێت: کونە بایە وەکوو: # کونەبای قەیسەریان# لێرەش بووە بە ئیدیۆم و کونە با بە کەسێکی زۆر درۆزن دەوترێت کە هیچ قسەیەکی ڕاستی لە دەمدا نێتە دەرەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 38 times