بێزاری؛
وەیتەلووس قەراڵێکی ڕۆم بوو کاتێ لە مەیدانی شەڕدا لاشەی «ئۆتۆن»ی ڕەقیبی خۆی بینی کە بۆ گەنی کردبوو بۆنی پێوە کرد و وتی: بۆنخۆشترین بۆنی دنیا بۆنی لاشەی گەنیوی ڕەقیبە.
ئەی شەوەزەنگ
وەختە منیش وەک «وەیتەلووس»
لاشەی گەنیوی «ئۆتۆن»یت بۆن بکەم و
بڵێم ئۆخەی.
وەختە شووشەی عومرت بشکێ
هێندەی نەماوە ببمە گڕ
چڕستانی پڕ لە کینەت بسووتێنم
ببمە لافاو، جەڵغەی دەروونت ڕاماڵم
زۆر لەمێژە
دەروونی من لە عاستی تۆ پڕ لە قینە
هەناسەی من ئاگرینە
هێندەی نەماوە، وەک هەڵۆ
قەلەڕەشکەی نامۆییی تۆ
لە دارستان بتارێنم. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 51 times
Write your comment about this item!