دەریایەکی تووڕە بووم و
کاتێ کەنار ئامێزی بۆ ئەگرتمەوە
شێت ئاسایی دەستم لە ڕوویەوە ئەنا
خەمێکی قووڵ لەنێو سەرما
پەنگی ئەخواردەوە وەک مار
لەناو دڵما پەپکەی ئەکرد
هەتا ئەهات
تارماییی خەم بە ڕووی چاوەکانما ئەهات
لەو ڕۆژەوە
سنگت نا بە سنگی شەپۆلەکانەوە
دەستت کرد بە سێبەر بۆیان
باڵات کرد بە قەڵا و لەمپەر
خۆشمویستی
خۆشەویستیت بوو بە ئارام
بوو بە کەنار
مەڵێ ئەڕۆم
ئەم قەڵایە مەڕووخێنە
چرۆی هیوای شەپۆلەکان مەوەرێنە
مەڵێ ئەڕۆم
دەریا لە خۆت مەتۆرێنە. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 47 times
Write your comment about this item!