بچتە سەر زێی بادینان هیشکی دەکا
بچێتە سەر زێی بادینان وشکی دەکات بەڵام لە شێوەزاری سۆرانی دەوترێت: بچێتە سەر زێی بادینان وشکی دەکات، زێی بادینان کە لە زانستی جوگرافیا بە (زێی گەورە) ناو دەبرێت، وەکوو چۆن زێی #کۆیە# بە #زێی بچووک# یان گچکە ناو دەبرێت، وشەی بادینان بۆ ناوچەی دەسەڵاتی میرنشینی کوردی بادینان دەگەڕێتەوە کە لە#ئامێدی#یەوە حوکمی ناوچەکەیان کردووە، سەرچاوەی ئاوی ئەو ڕووبارە شاخە سەرکەشەکانی نێوان باکووری و باشووری کوردستان ئاوی فرەهات و زۆرە، ئەو ئاو زۆرییەی کراوە بە ئیدیۆم و بۆ بێ بەختی و بێ شەنسی کەسێک دەوترێت: بچتە سەر زێی بادینان هیشکی دەکا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 87 times