هەر کەس کەرێکی نەبێ، کەرێک ناهێنێ.
وڵاتی کوردەوار چیای زۆرە، هاتوچۆکردن بە پێ، کارێکی گرانە، بۆیە زووربەی ماڵی گوندییەکان، باربەر یان کەریان هەبووە، هەم بۆ گواستەنەوەی کەلوپەل و هەم بۆ گواستنەوەی خۆیان بەکاریان هێناوە، بۆیە ئەوەی لە گونددا کەری نەبوو بێت، ژیانی ئاستەم بووە، مەبەست لەوەیە هەر کەسێک بۆ ژیانی خۆی، ڕێزدار و ڕێکوپێک نەبێت، کەس ڕێزی لێناگرێت و ماڵی لەگەڵ ڕێکناخات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 15 times