ناو: ئیدریس
نازناو: ئالی
ساڵی لەدایکبوون: 1993
$ژیاننامە$
ئیدریس ئالی، کۆڵبەری تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی شاری #سەردەشت#، لە مانگی 03ی ساڵی 2024دا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەشت دەستبەسەر کرا، و پاش دەستبەسەرکردنی بۆ بەندی سیاسیی بەندیخانەی #ورمێ# گواسترایەوە، پاش سێ مانگ لە دەستبەسەرکردنی ئیدریس ئالی لەلایەن لقی 3ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. جێی باسە ئەم سزایە بەپێی دانپێدانانی زۆرەملێ و لەژێر گوشاری ئیتلاعاتی #سوپای پاسداران# دژی ئیدریس ئالی درا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 45 times
Write your comment about this item!